له‌بارەی ئێمە
هێڤی دامەزراوەیەکی خێرخوازی نیە
بەڵکوو مەکۆی هیوایە
هێڤی ڕێکخراوەیەکی قازانج نەخوازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە زۆرتر لە سووریە و عێراق چالاکە.

پێش لە ڕزگاری کۆبانی، کومیتەیەک بە ناوی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی پێک ھات. ئەم کومیتە یان کوردیناسیۆنە بە 16 کەسەوە پێک ھات. ھەرچەند کە ئێستا زۆربەیان شەھید بوون و کەسانێک وەکوو ھەڤاڵ ھاوژین عە زیز و چەند کەسی دیکەش ماون کە لە دەرەوەی وڵاتن. کاری سەرەکی ئەم کوردیناسیۆنە ئاوەدانکردنەوەی شاری کۆبانی بوو، بەو واتایە لە ھەموو بوارێکەوە سازماندەھیێکی باش بۆ شاری کۆبانی بکرێت. لە خواردن و خۆراک و جێگرکردنەوەی خەڵکەوە بگرە ھەتا خاوێن کردنەوەی شار لەو وێرانیانەی کە لێیدا بەجێ مابوو. ھاوردنی ئاو و کارەبا بۆ نێو شارەکە و دابین کردنی مووچەیێک بۆ خەڵکی بێ‌ دەسەڵات.

ئێمە باوەڕمان هه‌یه

ھێڤی فاوندەیشن پرۆژەگەلێک دروست دەکات کە ببێتە ھۆی پێشکەوتن و پەرەگرتنی کۆمەڵگا، هەربەم بۆنەوه پرۆژەگەلی کورت خایەن و درێژخایەنمان هەیە بۆ نموونە ساز کردنی زانستگای روژاوا پرۆژەیەکی 4 سالەیه که 5 فازی هەیه، فازی یەکەمی 30 ھەزار مەتر لە 5 ھەزار مەتری چوارگۆشە و ھەرکامی لە سێ نھۆم و دوو خانووبەرە پێک ھاتووە کە دێرایشی 5 ھەزار خوێندکاری ھەیە. ئەم زانستگایە ھەموو لقێکی خوێندکاری تێدایە بەتایبەت لقی گرینگی پولی تکنیک کە خەرجی نزیکەی 7 میلیۆن دولارە. بەشێکی دیکە لە پرۆژەکەمان کە 35 ھێکتارە و 35 ھەزار خوێندکاری دیکەش دەگرێت کە دەبێ کەل و پەلی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

هاوکات خەریکی دروست کردنی نەخۆشخانە و سێ کتێبخانە لە دێرک، کۆبانی و قامشلوین. بۆ پرۆژەی کتێبخانە 15000 کتێبمان بۆی کۆ کردۆتەوە. ئەرکی ئەم ڕێکخراوە لە 4 بەشی سەرەکی پێک ھاتوە:
1. دابین کردنی خواردن و جێگای نووستن بۆ ئەو کەسانەی کە لە نێو شاردا مابوونەوە، بۆ وێنە سێ کەمپمان لە نێو شارەکەدا چێ کردبوو، لەو شوێنانەی کە لە وێرانی ساق دەرچووبوون خاوێنمان کردەوە و ئەو کەمپانەمان لەوێدا پێک ھێنا
2. دابین کردنی سووتەمەنی و کارەبا بۆ خەڵک
3.گواستنەوەی پاشماوەی وێرانیەکانی شەڕ و خاوێن کردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان. چونکوو لەو شەڕەدا وێرانیەکی زۆر بە سەر شاری کۆبانیدا ھاتبوو، پاش دوو ساڵ بۆمان کرا ئەم خاوێنکاریە ئەنجام بدەین بێ ئەوەی ھیچ وڵاتێک یارمەتیەکمان بدات یان پشتگیری ئابووریمان لێ بکات. پاش ئەم ئاوەدانکردنەوە کێشەی زۆرمان مابووەوە بۆ وێنە ئێمە لە نێو پاوانکاری ئابووریدا بوین و ئەو کاتەش ئێران تووشی ئەم قەیرانە بوو و ئێمەش گوشارەکەمان لەسەر زیادتر دەکرایەوە. لە باکوورەوە تورکیە و لە باشوورەو‌ە پارتی دێموکراتی کوردستان، لە ژێرەوەش داعش قەیرانێکی دیکە بوو. ھیچمان بۆ نەدەنێردرا. نە خواردن و نە کەرەستەی تەندروستی و ھەتوان و دەرمانێک بەلامانا نەدەھات. ئەمەش خۆی نەھھامەتیەکی گەورە بوو لەبەر پێماندا
4. بەداخەو زۆر کەس مردن و زۆربەی ژنان و منداڵان لەوێدا نەخۆش کەوتن و ژیانی خۆیان لە دەست دا. ‌ھەر ئەم گرفت و کێشە نالەبارانە بوو بە ئەزموونێکی باش بۆمان
وەکوو پارێزەر لەگەڵمان بن
لە ڕێگای پارێزەری و خۆشەویستی هاوڕێمان بن
چالاکییه‌کانی ئێمە