منداڵه‌کان

ھەرکام لەوانە داگری چەند لق و پۆی ژێرەکین. بۆ وێنە لە بەشی منداڵان لقی پەروەردە و فێرکاری و بارھێنان و پاراستن و دابین کردنی تەندروستی منداڵان و ھەروەھا بەشی منداڵانی کار و منداڵانی بێ سەرپەرست دەبێت. ھەر بەم چەشنە بواری تەندروستی و ژنانیش لق و پۆی زیادیان لێ ئەبێتەوە. چونکوو ھەروا کە دەزانین لە ھەموو شەڕ و ناکۆکیەکدا ژنان و منداڵان زۆرتر لە چینەکانی دیکەی کۆمەڵگا تووشی خەسار و لێقەومان و لەناوچوون دەبن. بۆیە ھەوڵمان داوە کە ئەو پرۆژە و پرۆگرامانە ی دامانڕێژاون تەنیا پرۆژەیەکی کاتی نەبێت و بەشی لێکۆڵینەوەش بەخۆوە بگرێ.

what we do for Children
لەبەشی منداڵان پرۆژەی زۆر مەزنمان ھەیە کە ھەڤاڵ ھاوژین عە زیز شێوەیێکی بەرفراوان و زانستی و ئیستاندارد کاری لەسەر دەکات ئەویش ئەوەیە کە بۆ منداڵانی کار چەند ئاڵترناتیڤی باش بدۆزینەوە کە ئەم منداڵانە لە نێو بازاڕەوە کۆ بکاتەوە و بیانھێنێتە نێو قوتابخانەوە که چاوەڕوانین له ماوەی دوو سال بگاتە ئاکام.

پاش شەڕی داعش، منداڵان ھەر لە 6-5 ساڵیەوە دەنێردرێن بۆ ئیش کردن. بۆ شاگردی میکانیک یان بەردەستی کردنی دووکاندار یان ھەر ئیشێکی دیکە. بنەماڵەکانیش ئەوەندە بایەخ بە خوێندن نادەن و ئاستی خوێندن زۆر دابەزیوە و ئەمەش خەسارێکی گەورەیە بۆ پاشەڕۆژ ی کۆمەڵگا. دوای ئاوەدان کردنەوەی کۆبانی، بە گشتی گوند و شار 25 فێرگە لەوێدا مابووەوە کە بەداخەوە 20 بینای بە تەواوی ڕووخابوو و ئەو 5ەکەی دیکەمان نۆژەن کردەوە و باقیمان سەرلەنوێ کردەوە و زیاتر لە 4000 کورسی و مێزمان بۆی تەیار کرد. کومپیۆتەر و پرینتر و کەرەستەی وەرزشیمان بۆ ھەموو فێرگەکان ھێنا. 4-3 تانکری ئاومان لەسەربانی ھەر فێرگەیەک  دانا.

فێرگەیەکمان بۆ کەم ئەندامان داناوە کە بەشێکی داگری نابینایانه، ئەم فێرگەش لە ھەموو کەرەستە و ئیمکاناتێک بێ نیازه. 150 منداڵیی بێ سەرپەرست له تەمەنی یەک مانگەوە ھەتا 15 ساڵمان لە ژێر چاوەدێری ھێڤی فاوندەیشن دانا کە هەموویان منداڵی ئەو کەسانەن کە لە شاری کۆبانی شەھید و کۆمەڵکوژ بوون. شوێن خەوێکمان بۆ ئەو منداڵانە دابین کرد کە دێرایشی 150 کەسی ھەیە و ھەر ژوورێکمان بۆ بنەماڵەیەک تەرخان کردووە کە زۆربەیان برا و خوشکن.