تەندروستی
پاش ئەوەی کە ھێڤی فاوندەیشن پێک ھات و دەستی بە چالاکی کرد، کێشەمان زۆرتر لەسەر گران بوون و نەبوونی دەرمان بوو
کاتێ شەڕ پێک دێت بەداخەوە زۆرتر خەڵکی ئاسایی تووشی خەسار دەبن. بۆیە بەشی دەرمانمان زۆر  لە لا گرینگ بوو. بۆیه هەوڵی زۆرمان دا ئەم کێشە چارەسەر بکەین و خۆشحاڵین کە توانیمان زیاتر لە سەد تۆن دەرمان بهێنینە ڕۆژئاوا، لە دەرمان بۆ منداڵان و تنۆکی واکسیناسیۆن و دەرمان بۆ نەخۆشینی سەختەوە بگرە ھەتا ئانتی بیووتیکی بەھێز کە زۆر نایافتن.
what we do for women
ژنان دەبێ لە بواری تەندروستییەوە بەخۆیاندا ڕابگەن و تەندروستی جەستەیی خۆیان لەبەرچاو بێت. بەڵام بەداخەوه لە ڕۆژئاوا و سووریەدا بەرگری لە زا و زێیان بۆ ڕوون نەکراوەتەو بۆیە دەبینی لە سەرەتای ژیانی ھاوبەشەوە تا کاتێ کە لە زا و زێ ئەکەون 15– 10 منداڵیان ئەبێت. بۆ ئەو مەبەستە ھەڤاڵ ھاوژین عە زیز یارمەتیێکی زۆری بۆ وریا کردنەوەی ژنان دەدا و دەرمانی بەرگری لە زک و زێی پێیان دەناساند.

نەخۆشخانەیەکی وەگەڕمان ھێنایە ڕۆژئاواوە کە دوو ژووری نەشتەرگەری تێدا بوو، دەمانگەڕاندە نێو گوندەکان بۆ ئەو ژنانەی کە زک و زێ دەکەن و دەمانبردە بەرەکانی شەڕو ئەو کەسانەی کە نیازیان بە دەرمان و نەشتەرگەری بوو عیلاجمان دەکردن. بەداخەوە زۆر کەس تا نەخۆشخانە بڕیان نەدەکرد و شەھید ئەبوون هەربۆیە ئەم نەخۆشخانە وەگەڕەمان لەوێ ساز کرد. پانتای ئەوێ 2800-2700 کیلۆمەتر بوو کە بۆمان ڕاگیر نەدەکرا. پاشان 10 ماشێنی ئامبولانسمان و کەرەستەی پێویستی 7 نەخۆشخانەمان ھێنایە ئەو شارە بۆ نموونه M.R.I،CT Scan، تاقیگەی خوێن، ئێکۆی دڵ، شریتی دڵ و .... دوایی توانیمان 2 نەخۆشخانەی پێ تەیاربکەین و 3 کلینیکمان دروست کرد. کلینیکی شەوانەڕۆژیمان دانا کە لێدا کەسانی خۆبەخش بەشدار بوون و خزمەتیان ئەکرد.